top of page

کوانێ کوانێ ؟

Updated: Jul 12, 2020

شیعیری /ئەمین محەمەد.


کوانێ خەپەکوانێ کوانێ

بۆ کوێ چوە کێ دەزانێ؟

دیارە ئایپاتەکەی پێ یە

من دەزانم ئەولەکوێ یە

ئێستاخەریکی یاری یە

کاری یەکەم جاری نیە

ئەی کوا خەپەکوانێ کوانێ

ئەها دەرکەوت ئەوەتانێ

ئێدە وەرەبۆکوێ دەڕۆی

بۆ نایەیت ددانت بشۆی

هۆهۆخەپە تۆ گوێت لێمە

وەرزش بکە لەگەڵ ئێمە

دەوازلەسەرکێشی بێنە

تۆش وەکومن خۆت ڕابێنە

ئای چەندخۆشەگورج وگۆلی

زۆر چالاک و توندو تۆڵی

دەی بجوڵێ خێرا ڕاکە

ژیان خۆشە تەماشاکە

وەرە ببە بەهاوڕێی خۆم

دەستت دەگرم یەکسەردەڕۆم

دەچین دەفڕین بەئاسمانا

بەژێرباڵی هەورەکانا

لەگەڵ دڵۆپەی بارانا

ئەستێرەدێن بەشوێنمانا.

Comentarios


bottom of page