top of page

کۆمپیوتەر

عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی

..

وەرن وەرن گوێ بگرن

داھێنراوێکم مەزن

کۆمپیوتەرە ناوم

ئامێرێکی ناسراوم

بەری ڕەنجی زانستم

بۆ ئەمڕۆ زۆر پێویستم

ھەتا بڵێی بە کەڵکم

جێگای باوەڕی خەڵکم

لە گشت وڵاتێکدا ھەم

زانیاری تۆمار دەکەم

ئێستا وەکو گەنجینە

لەم جیھانە بەرینە

بۆ بەرنامەی کار کردن

پشتیان دەبەسـتن بە من

منیش گەلێک بە جوانی

زۆر بە ڕوون و ئاسانی

ھەر شتێکیان پێویست بوو

دەیخەمە بەر چاویان زوو

١/٤/٢٠٠٠



Comments


bottom of page