top of page

کێم خۆشدەوێ؟ هۆنراوە بۆ منداڵان .....عەلی حەمەڕەشید


کێم خۆشدەوێ ؟

....

هۆنراوەی: عەلی حەمەڕەشید

....

من حەز دەکەم

ھەموو رۆژێک

(بیرکاری ) و( زانست) مان ھەبێت

دەزانن بۆ؟

چونکە مامۆستا( رێبوار) و

مامۆستا( تارا ) رووخۆشن

ئای کە ھێمن و لەسەر خۆن

ھەرگیز لێمان توڕە نابن

بە خەندەوە لەگەڵ ئێمەی

بچوک دەدوێن

بۆیە ئێمەش وەکو چاومان

خۆشمان دەوێن

* * *



Comments


bottom of page