یاری.....هۆنراوە بۆ منداڵان...عەلی حەمەڕەشید
- عەلی حەمەڕەشید بەرزنجی
- May 7, 2022
- 1 min read
Updated: May 8, 2022
یاری
هۆنراوەی:عەلی حەمەڕەشید
.
یارییە ھەی یــــــــارییە
بۆ منداڵان دیــــــــارییە
جێگەی یاری بە جـارێ
ھەر خۆشی لێ دەبارێ
لەو شوێنەی یاری تیایە
پێکــــــــــەنین و قاقایە
ئەوەتانێ لـــــــەم شوێنە
وا یــــاریی خەت خەتێنە
سەیری خەتیان کێشـاوە
بەردێکیــــان تیا داناوە
لە ناو خانەکـــــــــانیدا
ژمــــارەی تیا نوســـراوە
کە نۆرەی ھەر کەسێک بێ
پێویستە ڕێک و پێک بێ
بەردەکە خــانە خــــــانە
بــەرە و پێش بات ژیرانە
ئەو کەسەی کــــە وریایە
ڕێزی ھـــــاوڕێی لە لایە
بۆ ئەوەی خۆشیی یاری
بیبات بەرە و بەختیاری
....

Comments