top of page

یه‌كی حوزه‌یران.. ڕۆسته‌م خامۆش



ئـه‌مــڕۆ یـه‌كــی حـوزه‌یـرانـــه‌

بـــەڵــــێ ڕۆژی مـنـــــداڵانـــه‌


كـاتـــی خـۆشــی و پێكــه‌نیـنــه‌

واده‌ی بــه‌زم و هــه‌ڵــپـه‌ڕیـنــه‌


ئه‌مڕۆ مـنداڵ، دڵ ئــاســووده‌ن

ده‌چـریكـێـنـن، وه‌ک بــاڵـنــده‌ن


لێـو به‌ خـه‌نـده‌ن، هه‌مـوو شادن

ســـتـــران ده‌ڵــێـــن و ئـــازادن


منیش ده‌ڵێـم یــــه‌كــــی شــه‌شـه‌

مـنـداڵ تـێـیـدا ســـیـمــا گــه‌شـه‌


پیــرۆزتــان بــێ ئـه‌م ڕۆژەتـان

هـەمــوو سـاڵـێ بـە خـۆشـیـتـان





Comments


bottom of page